سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا توانی ٢٧ ڕۆژ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە!

سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا قبوڵ کردووە.
لێکۆرنو دانی بەوەدانا کە پێکهێنانی حکومەتەکەی بە ئاسانی نەڕۆیشتووە و وتی "مەرجەکان لە شوێنی خۆیان نەماون" بۆ ئەوەی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
بڕیارەکەی وەبەرهێنەرانی هەژاند و دوای هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی پێوەرەکانی CAC 40 ڕۆژی دووشەممە بە ڕێژەی لەسەدا ٢ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لێکۆرنو کە ٢٧ ڕۆژ لەمەوبەر دەستنیشانکرا، ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی پێکهاتەی کابینەکەی کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی هاوشێوەی کابینەکەی پێشووی بوو دەستی لەکارکێشایەوە، ئەمەش ڕەخنەی توندی لە سەرانسەری سیاسییەوە گرت. میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، پێشبینی دەکرێت حکومەتی "بە کردەوە نەگۆڕاو" لە پەرلەمان ڕووبەڕووی داوای لێسەندنەوەی متمانە ببێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.